سوپای تورکیا بارەگاکانی پەکەکە لە بناری قەندیل بۆردومان دەکەن

 سوپای تورکیا بارەگاکانی پەکەکە لە بناری قەندیل بۆردومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بنکە و بارەگهاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە بناری قەندیل بۆردومان دەکەن.

ژمارەیەک هاووڵاتیی گونی وەرتێ رایانگەیاند، نیوەڕۆی رۆژی هەینی 17.2.2017 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی پەکەکەیان لە گوندەکانین پردەشاڵ و بۆکریسکان لە بناری قەندیل بۆردومان کردووە.

بەردەوام هاووڵاتییانی ئەو سنوورە داوا لە پەکەکە دەکەن بنکە و بارەگاکانی لە ناو گوندەکان بکیشێتە دەرەوە، چونکە بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا، هاووڵاتییانی سڤیل دەبنە قوربانی.












باسنیوز
Top