پەکەکە لە شەنگال منداڵانی ئێزدی بۆ کاری حزبی بەکاردەهێنێت

پەکەکە لە شەنگال منداڵانی ئێزدی بۆ کاری حزبی بەکاردەهێنێت
نوێنەری ئێزدییەکانی لەپەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، پارتی کرێکارانی کوردستان، (پەکەکە)، منداڵانی ئێزدی بۆ کاری حزبی و سەربازی بەکاردەهێنن و پەروەردەی بیری توندرەویان دەکەن.



شێخ شامۆ، نوێنەری ئێزدی لەپەرلەمانی کوردستان، بۆ (باسنیوز)گوتی: "پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)لە شەنگال، هەوڵیان داوە منداڵێکی زۆر فریوبدەن بۆ ناو ریزەکانیان، ئامانجی ئەوان ئەوەیە، ئەو منداڵانە هەڵخەڵەتێنن و بیان بەنە ناوڕیزەکانیانەوە".
گوتیشی: "تائێستا زانیاریمان نییە، ئەو منداڵانە بۆ شەڕ بەکارهێنرابن، بەڵام دەزانین لەسەر بیری توندرەوی پەروەردەیان کردوون".



ئەوەشی خستەروو، خەڵک نازانێت بۆ سۆراغی منداڵەکانیان پەنا ببەن بۆ کێ.
bas news -
Top