ئەکتەرێکی کورد کۆچی دوایی کرد
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/2/2017 ئیبراھیم ھەمزە ناسراو بە (بلە خەنجەر)، ئەکتەری کورد، لە نەخۆشخانەی ڕزگاریی شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان، کۆچی دوایی کرد.
لەم بارەیەوە ھەدار ئەنوەر، ئەکتەری کورد، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیبراھیم ھەمزەی ئەکتەر، لە نەخۆشخانەی ڕزگاری پێش ئەوەی قەستەرەی دڵی بۆ بکرێت، کۆچی دوایی کرد"، گوتیشی: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمەکەی بەڕێوە دەچێت".
ئیبراھیم ھەمزە، ناسراو بە (بلە خەنجەر)، لە چەندین فیلم، زنجیرە دراما و کورتە فیلمی کۆمیدیى کوردیدا ڕۆڵی بينيبوو، ھەروەھا لە چەندین شانۆگەریی کوردیدا بەشداری کردبوو.
bas news -
