ھاووڵاتییەک بەھۆی بازرگانی ماددەی ھۆشبەرەوە 10 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە

ھاووڵاتییەک بەھۆی بازرگانی ماددەی ھۆشبەرەوە 10 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو، ئاماژە بەوە دەکات کە دوێنێ گەنجێکی خورماتوو، لە دادگای شاری تکریت، بە تۆمەتی بازرگانی ماددەی ھۆشبەرەوە، 10 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.


محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوێنێ گەنجێکی بە نەتەوە تورکمانی شارۆچکەی خورماتوو، کە ماوەیەک لەمەوبەر بە تۆمەتی ئاڵوگۆڕکردن و بازرگانی ماددەی ھۆشبەرەوە گیرابوو، دادگا سزای دا".


بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو، گوتیشی: "ئەو تاوانبارە ناوی (ح. م. م) لە دادگای شاری تکریت، سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا".
bas news -
Top