لە گەرمیان ئۆتۆمبێلێک لەسەر پردێک کەوتە خوارەوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە 16/2/2017 لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، تێدا ھاتووە: "لە کاتژمێر 10:00 شەوی ڕابردوو، لەسەر ڕێگای کەلار - کفری ،ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت ئۆپتڕا، بەھۆی خێرای زیادەوە لەسەر پردی برایم خان وەردەگەڕێت و دەکەوێتە ناو پردەکەوە".
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی ڕوون کردوەتەوە: "سوپاس بۆ خوا ڕووداوەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، تەنیا زیانی زۆری ماددی بە ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە"
bas news -
