چه‌رچڵ ئه‌م پێشبينييه‌ى كردووه
وتاره‌كه له مۆزه‌خانه‌ى چه‌رچڵ له كه‌رتى ڤولتۆنى ئه‌مريكا هه‌ڵگيراوه و تێيدا چه‌رچڵ باسى له هه‌بوونى ژيان له ده‌ره‌وه‌ى هه‌ساره‌ى زه‌وى كردووه.
له وتاره‌كه‌دا كه گۆڤارى Nature ئه‌مريكايى بڵاويكردووه‌ته‌وه چه‌رچڵ باسى له فراوانبوون و كشانى گه‌ردوون وه‌ك ديارده‌يه‌كى سرووشتى كردووه و ئاماژه‌ى به پێويستى هه‌بوونى ئاو له ده‌ره‌وه‌ى گۆى زه‌وى كردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كه ده‌گونجێت ژيان له هه‌ساره‌كانى مه‌ريخ يان زوهره هه‌بێت.
دۆزينه‌وه‌ى ئه‌م وتاره له كاتێكدايه كه له ئێستادا زانايانى فيزياى گه‌ردوونى باس له گريمانه‌ى هه‌بوونى ئاو و ژيان له هه‌ساره‌ى مه‌ريخ ده‌كه‌ن.
ونستون چه‌رچڵ له 30ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 1874 له‌دايكبووه و له 24ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 1965 كۆچى دواييكردووه. سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا بووه له 1940 تا 1945 و بۆ جارى دووه‌م له 1951 تا 1955 سه‌رۆك وه‌زيران بووه.
k24 -
