لەسۆران دژ بە ڕاگیرانی کەناڵە ناوخۆییەکان گردبوونەوەیەک ئەنجام درا
یونس حەمەد، ئەندامی ڕێکخەری گردبوونەوەکە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێنج شەممە 16/2/2017 لە پارکی بولبولی سۆران، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە چالاکوانانی مەدەنی، ڕێکخراوەکان و ھاووڵاتییان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دژ بە ڕاگرتنی پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان و گرانی نرخی ئامێری نوێکەمان، ئەنجام دا".
ئەو ئەندامەی ڕێکخەری گردبوونەوەکە، ئەوەشی خستەڕوو: "پێویستە لەو بارودۆخەی ئێستادا ژیان و گوزەرانی خەڵکی لەبەرچاو بگیرێت و ھەوڵبدرێت نرخەکان ھەرزانتر بکرێن، نەک چەند قات بەرز بکرێنەوە".
گوتیشی: "ھەر لەو گردبوونەوەیەدا لە بایاننامەیەکدا چەند خاڵێکمان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار کرد و مۆڵەتی 10 ڕۆژیشمان داوەتە حکوومەت و کۆمپانیا، ئەگەر بەپیر داواکاریەکانمانەوە نێن، ناچارین ھەڵوێستی دیکەمان ھەبێت".
bas news -
