بارزانى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌ڵمانیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ڕای گه‌یاند :" ئەمڕۆ بەرەو شاری میونشن بەڕیکەوتم، بۆ به‌شداریکردن له کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی".
ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، كه ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ى، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانه لەگەڵ هاوپەیمانان.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه ١٦ی ٢ی ٢٠١٧، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڵاویكرده‌وه، كه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی له شاری میونشنى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ شاندێکی سه‌ربازی و سیاسیی هه‌رێمی کوردستان له‌رێگه‌ی فڕکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌ڕێ که‌وت.
له په‌راوێزی ئه‌و کۆنفرانسه‌دا سه‌رۆک بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده و به‌رپرسه سیاسییه‌کانی وڵاتانی به‌شداربوو کۆ ده‌بێته‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه له‌و سه‌ردانه‌دا محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان و فه‌ریقی یه‌که‌م عومه‌ر عوسمان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و دکتۆر فواد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یاوه‌ریی شانده‌که‌ن.
bas news -
