داوای 23 ساڵ زیندانیکردنی پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەکرێت
رۆژی پێنجشەممە 16.2.2017، دادگای سزا قورسەکانی تورکیا سکاڵای داواکاری گشتیی تورکیای پەسەند کرد، کە تێیدا پێشنیازی سەپاندنی 23 ساڵ زیندانیکردن بەسەر ئایهان بیلگەن، گوتەبێژی هەدەپە و پەرلەمانتاری شاری قەرس لە کوردستانی باکوور، کراوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)، داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا پێیوایە ئایهان بیلگەن ”ئەندامی رێکخراوێکی تیرۆریستیی چەکدارییە و هانی تاوانی داوە“، بۆیە داوای زیندانیکردنی هەشت ساڵ و نیو بۆ 23 ساڵی بۆ دەکات.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەگداغی هاوسەرۆکانی هەدەپە و نۆ پەرلەمانتاری دیکەی ئەو حزبەیان دەستگیر کردووە.
bas news _
