یەکێتی قوباد تاڵەبانی ڕادەسپێرێت لەگەڵ گۆڕان کۆ ببێتەوە

 یەکێتی قوباد تاڵەبانی ڕادەسپێرێت لەگەڵ گۆڕان کۆ ببێتەوە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە کۆبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان ئەنجام دەدرێت و لەگەڵ پارتیش قسەلەسەر پرسە گرنگەکان دەکرێت.

ئەمرۆ(16\2\2017)، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی رایگەیاند: بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، بەردەوامی پێ بدەین، لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی دیکەش گفتووگۆ دەکەین، گوتی: "یەکێتی لەگەڵ خەڵکی کوردستان و خۆیەتی نابێتە کلکی هیچ لایەنێک، ماوەیەکی دیکە داعش کۆتایی دێت، بەڵام بیرو کاریگەریان هەردەمێنێت، بۆیە کوردی یەکگرتوو دەبێت بەرەنگاری ئەو واقعەببێتەوە نەک کوردی پەرتوبڵاو".

لەبارەی پرسی چاکسازییەوە، پیرە دەڵێت: "هەر پرسێک بۆ ڕووبەڕوونەوەی گەندەڵی کارێکی باشە".

راشی گەیاند: سبەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، لەلایەن یەکێتییەوە رادەسپێرێت لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆببێتەوە.















باسنيوز
Top