هێشتا پارتی بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر یاسایی هەڵبژاردنەکان یەکلا نەکردوەتەوە
د.عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: ئەو یاسایەیی عێراقی کردووە بە ١٨ بازنە، پێمان باش نییە، لەبەر ئەوەندی لە بەغدا و هەندێک شوێنی دیکەی عێراق رەنگە کورد دەنگی باشی هەبێت، دەشمانەوێت پرسی کۆمسیۆن بە تەوافوقی بێت، گوتی: "ئەگەر گۆڕانکاری بکرێت بەیاساکە دەبێت بەشی کورد دیاری بکرێت، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کەوەک پارتی هەڵوێستی فەرمیمان نییە، بەڵام ئەگەر دەستکاری بکرێت دەبێت بە لێگەیشتن بێت، چونکە پارتی نزیکی ٣٠ کورسی پەرلەمانی هەیە دەبێت قەسەی خۆی هەبێت".
گوتیشی: " ئەگەر گەڕاینەوە بۆ بەغدا لەسەر ئەوە کۆبوونەوەیەک دەکەین، دەبێت لێژنەی پسپۆڕ بۆئەو کەسەکانە، دەستنیشان بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو بۆچوونی خۆمان لەسەر ئەوپرسە هەبێت".
باسنیوز
