بەرهەم ساڵح بەشداریی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ناکات
رۆژی شەممە 11.2.2017، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتی، کۆبوونەوەیەکی ساز کرد، کە بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی تاڵەبانی بەشداریی تێدا نەکرد.
لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەدا، کە بڕیار بوو تێیدا کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکە تاوتوێ بکرێت، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بڕیاریان دا کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی پێنجشەممە 16.2.2017 دوابخرێت.
رۆژی پێنجشەممە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆ بووەوە و بەپێی زانیارییەکانیش، ئەمجارەش بەرهەم ساڵح بەشداریی نەکردووە.
لە کۆبوونەوەی رابردوودا، پاڤڵ تاڵەبانی، کوڕی جەلال تاڵەبانی، کە بەشداریی کۆبوونەوەکەی کرد، بە ناوی باڵی دەستڕۆیشتوو داوای لە جێگری دووەمی تاڵەبانی کردبوو بەشداریی بکات، بەڵام رەتی کردبووەوە.
باسنيوز
