سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێ که‌وت

 سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێ که‌وت
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەمەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانیی میونخی ئەڵمانیا، بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێ کەوت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی ٢ی ٢٠١٧، مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی له‌ شاری میونخی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ شاندێکی سه‌ربازی و سیاسیی هه‌رێمی کوردستان له‌رێگه‌ی فڕکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌ڕێ که‌وت.

له‌ په‌راوێزی ئه‌و کۆنفرانسه‌دا سه‌رۆک بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ و به‌رپرسه‌ سیاسییه‌کانی وڵاتانی به‌شداربوو کۆ ده‌بێته‌وه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه‌ له‌و سه‌ردانه‌دا محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان و فه‌ریقی یه‌که‌م عومه‌ر عوسمان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و دکتۆر فواد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ یاوه‌ریی شانده‌که‌ن.













باسنيوز
Top