ته‌ها ئاغاجان كۆچی دوایی كرد

ته‌ها ئاغاجان كۆچی دوایی كرد
ته‌ها ئاغاجان، ئه‌كته‌ری كۆمیدی كورد كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا و له‌ ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا، له‌ شاری هه‌ولێر، كۆچی دوایی كرد.

ته‌ها ئاغاجان، كه‌ به‌شداری له‌ چه‌ندین زنجیره‌ دراما، فیلم و شانۆگه‌ری كۆمێدیدا كردووه‌، له‌ ساڵی 1956 له‌ خانه‌قین له‌ دایكبووه‌ و بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌ ساڵی 1976 به‌شداری له‌ یه‌كه‌م كاری هونه‌ریدا كردووه‌.

ئاغاجان، په‌یمانگای ته‌كنیكی له‌ خانه‌قین ته‌واو كردووه‌ و دواتریش هاتووه‌ته‌ شاری هه‌ولێر.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ هۆی نه‌خۆشیی مێشك، له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر، كۆچی دواییكرد.
k24-
Top