دەزگای خێرخوازیی بارزانی 12 ھەزار لیتر نەوت و 3 سەد سۆپا دابەش دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھەماھەنگی UNHCR لە چەند چالاکییەکی جیاوازدا ١٢٥٨٠ لیتر نەوتی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکانی دیبەگە دابەش کرد، ھاوکات دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وڵاتی ئیمارات لە چالاکییەکی ھاوبەشدا بۆ گەرمکردنەوەی ھۆڵەکانی خوێندن و بەمەبەستی ھاندانی قوتابیان، سۆبەیان بۆ پەروەردەی گشتی ھەولێر دابین کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥/٢/٢٠١٧ لە کەمپەکانی دیبەگە ١٢٥٨٠ لیتر نەوت لەلایەن UNHCRەوە دابینکرابوو، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەسەر ٢٠٤٣ خێزاندا دابەشیان کرد و ھەر خێزانێک بڕی ٦٠ لیتر نەوتی وەرگرت.
ھاوکات ھەر ئەمڕۆ، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھەماھەنگی وڵاتی ئیمارات لە چالاکییەکی ھاوبەشدا ٣٠٠ سۆبەی بۆ پەروەردەی گشتی ھەولێر دابەشکرد، کە سنووری یازدە پەروەدەیی پارێزگای ھەولێری گرتەوە.
ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ قوتابیان لە کاتێکدایە شەپۆلێکی سەرما ڕووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە و لەم وەرزی زستانەدا ئامێرەکانی گەرمکەرەوە بۆ قوتابخانەکان، زۆر پێویستە.
bas news-
