خانه‌واده‌یه‌كی كورد له خۆشه‌ویستیان بۆ ئه‌ردۆگان ناوێكی سه‌یر له كچه‌كه‌یان ده‌نێن
لە كاتێكدا له 16ی نیسانی ئه‌مساڵ توركیا ده‌چێته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی به به‌ڵێ یان نه‌خێر ده‌نگ به سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بده‌ن، به‌ڵام موسته‌فا چه‌لیك وه‌كو پاڵپشتییه‌ك بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی و ئاكپارتی، كچه تازه له دایكبووه‌كه‌ی ناو ناوه (به‌ڵێ)، ئه‌م بڕیاره‌یشی ته‌نیا بۆ خۆی نه‌داوه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ دایكی كچه تازه له دایكبووه‌كەیاندا ئه‌و بریاره‌یان داوه.
موسته‌فا باوكی (به‌ڵێ) بۆ میدیاكانی توركیا گوتی "وه‌كو پاڵپشتییه‌ك بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ناوه‌م له كچه‌كه‌م ناوه. كاتێك چووین بۆ فه‌رمانگه‌ی ناسنامه و گوتمان كچه‌كه‌مان ناو ده‌نێین (به‌ڵێ)، كارمه‌نده‌كان زۆر په‌شۆكان و پێیان سه‌یر بوو ناوێكی له‌و شێوه‌یه‌ی لێ ده‌نێین و پاشان قبووڵیان كرد".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه ده‌دات كه كه‌سوكاریشیان زۆر دڵخۆش بوون به‌وه‌ی ناوی كچه‌كه‌یان ناوه (به‌ڵێ)، وه‌كو خۆیشی باسی لێوه ده‌كات، ئه‌وان به بنه‌ماڵه‌وه له ریفراندۆمدا به (به‌ڵێ) ده‌نگ ده‌ده‌ن.
باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و ناوه وه‌كو یادگارییه‌كی زۆر گه‌وره ده‌مێنێته‌وه له توركیا، هه‌روه‌ها له داهاتوویشدا به خراپه بۆ كچه‌كه‌ی ناشكێته‌وه.
سۆنگول چه‌لیك دایكی (به‌ڵێ) ئاماژه ده‌دات كه ئه‌و ناوه بیرۆكه‌ی خۆی بووه و كاتێك به هاوسه‌ره‌كه‌ی گوتووه ناوێكی له‌و شێوه‌یه‌ی لێ ده‌نێن ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه.
سۆنگول ده‌ڵێ "من له خۆشه‌ویستییم بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌و ناوه‌م له كچه‌كه‌م ناوه، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ردۆگان ببێته سه‌رۆك له ناوچه‌كه‌ماندا ئاو نه‌بوو و رێگه نه‌بوو و له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك بێبه‌ش بووین، به‌ڵام كاتێك ئه‌و بووه سه‌رۆك ئیدی هه‌موو پێداویستییه‌كی بۆ دابین كردین، بۆیه ده‌ڵێن به‌ڵێ و به‌ڵێ".
bas news-
