پارتێكی كوردی پاڵپشتیی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی لە توركیا ده‌كات
زه‌كه‌ریا یاپیجیئۆغلو سه‌رۆكی هوداپار له گوته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م باره‌گای پارته‌كه‌ی، له باره‌ی ریفراندۆمی توركیا بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، پشتگیری خۆی بۆ ئه‌و سیسته‌مه ده‌ربڕی و داوای له هاووڵاتیانی كورد كرد به به‌ڵێ ده‌نگی بۆ بده‌ن.
ئه‌و پێی وابوو ئه‌و سیسته‌مه خێری زیاتر بۆ وڵات هه‌یه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی توركیا له‌ناو ئه‌و سیسته‌مه‌دا ئاسانتر ده‌بێت.
هوداپار پارتێكی كوردی ئیسلامییه، له‌لایه‌ن حزبوڵاوە پاڵپشتی ده‌كرێ و ئاكپارتی به هه‌مان شێوه پاڵپشتی ئه‌و پارته ده‌كات. به‌ڵام په‌كه‌كه و هه‌ده‌په زۆر دژی هوداپارن و به خیانه‌تكار و نۆكه‌ریان ناو ده‌به‌ن.
bas news-
