مژدەیەك بۆ كارمەندانی تەندروستی راگەیاندرا
"هاوژین عوسمان"، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستان، بە(باسنیوز)ی راگەیاند :" لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانسی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی، ئاگادار كراینەوە كە بڕیار دراوە نیوەی پارەی خوێندنی پارالیل لەو قوتابیانه وهربگیرێت كە كارمەندی تەندروستین ".
گوتیشی : " بەپێی لیستێك ناوی كارمەندانی تەندروستی و مەرجەكان و رێنمایی تەمەن دیاریكراوە، واتە ئەوانەی كە لهبهر ئهوهى بهتهمهنن ڕێگایان پێنادرێت بخوێنن، بەڵام لە ئێستادا بەو شێوەیە دەتوانن درێژە بەخوێند بدەن و نیوەی پارەیان لێوەردەگیرێت".
bas news-
