په‌رله‌مانتارێكى كورد ئازاد كرا
ئاژانسی هەواڵی (AA) بڵاوی كردەوە، ئه‌و دۆسیه‌یه‌ى كه له‌باره‌ى ئه‌نجۆ له چوارچێوه‌ى لێكۆڵینه‌وه له دۆزى (تیرۆر) ئاماده كرابوو، پێشكه‌ش به هۆبه‌ى دووه‌مى دادگاى سزاى قورس كرا.
پارێزه‌رانى ئه‌نجۆ داوایان له دادگا كرد كه ناوبراو ئازاد بكرێ، ئینجا دادگایى بكرێت.
به‌م پێیه‌ش دادگا برڕیارى ئازادكردنى بۆ ئه‌نجۆ ده‌ركرد.
ئه‌نجۆ له 4ى تشرینى یه‌كه‌مى 2016، له چوارچێوه‌ى دۆزى تیرۆر ده‌ستگیر كرابوو، له دواى ئه‌مه‌ش دادگا بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى بۆ ده‌ركردبوو.
به تاوانى "ئه‌ندامێتى له رێكخراوى چه‌كداریى" داواى زیندانى 7 ساڵ و نیو تا 15 ساڵ بۆ فه‌رهاد ئه‌نجو ده‌كرێت.
bas news-
