نه‌خشه‌رێگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌درێته حكوومه‌ت
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاشكراى كرد، له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى دیارده‌ى بازرگانیكردن و به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر، نهخشهرێگایهكیان ئاماده‌كردووه و به‌مه‌به‌ستى په‌سندكردنى، داویانه‌ته ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان.
د. خاڵس قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ى راگه‌یاند :" نهخشهڕێگهیهك، به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌زگاى گشتى ئاسایش و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژنه‌وه‌ى زانستى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى دیارده‌ى بازرگانیكردن و به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر، ئاماده كراوه".
ڕوونیكرده‌وه، ئامانج لێى چۆنێتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه و مامه‌ڵه‌كردنه له گه‌ڵ به‌كارهێنه‌رو بازرگانانى ماده‌ى هۆشهبهره.
گوتیشى:"ئێستا نهخشهرێگهكه ته‌واو بووه و به‌مه‌به‌ستى په‌سندكردنى دراوه‌ته ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه به‌هۆى نهخشهرێگهكهوه، به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه بۆ كۆنتڕۆڵكردنى دزه‌كردنى ماده‌ى هۆشبه‌ر بۆ هه‌رێمى كوردستان داده‌نرێت، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك ده‌رمانخه رێگه‌یان پێده‌درێت هه‌ندێ جۆرى ده‌رمان بفرۆشن كه سه‌ر به هۆشبه‌ره‌كانن و بۆ چاره‌سه‌رى هه‌ندێ نه‌خۆشى به‌كاردێن، ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌ژێر چاودێرى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت و به‌نووسراوى پزیشك، نه‌خۆشه‌كه ده‌رمانه‌كه‌ى پێیبدرێت.
به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵمه‌تى هۆشیارى خۆدوورگرتن له‌ماده هۆشبه‌ره‌كان له قوتابخانه و زانكۆكان و بنكه چاكسازییه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و چه‌ند شوێنێكى دیكه، خالێكى تر‌ى به‌هێزى نه‌خشه‌رێگاكه ده‌بێت.
bas news-
