پێنجوێن.. بەھۆی بەفرەوە بەیانی کرایە پشوو

پێنجوێن.. بەھۆی بەفرەوە بەیانی کرایە پشوو
بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەختی و نالەباری کەشوھەوا، قایمقامی پێنجوێن، پشووی فەرمی لە دەڤەرەکەی ڕاگەیاند.



زانا رەحمان، قایمقامی شارۆچکەی پێنجوێن، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، بڕیارماندا کە بەیانی لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن و سەرجەم دامودەزگاکانی شارۆچکەی پێنجوێن و ھەردوو شارەدێ ناڵپارێز و گەرمک، پشووی فەرمی بێت".


قایمقامی شارۆچکەی پێنجوێن، ئەوەشی خستەڕوو: "ھۆکاری ئەوە دەگەڕێتەوە کە زیاتر لە 48 کاتژمێرە بەفر بەردەوامە و سبەینێ پێنجشەممەش بەردەوام دەبێت".
گوتیشی: "ئەگەر کەش و ھەوا بەو شێوەیە بێت، ئەوە لە ھەفتەی داھاتوو بڕیاری تر دەدەین، بۆیە ئەمڕۆ دەوامی دوای نێوەڕۆشمان ڕاگرت".



پێرێ دووشەممە 13/2/2017 بە ھەمانشێوە بەھۆی بەفربارینەوە، لە شارۆچکەی پێنجوێن، پشووی فەرمی بوو.
bas news-
Top