ئوسامە جەمیل: هەمووان لەگەڵ سەربەخۆییدان.. پێویستە لە عێراق جیا ببینەوە

 	 ئوسامە جەمیل: هەمووان لەگەڵ سەربەخۆییدان.. پێویستە لە عێراق جیا ببینەوە
چاودێرێكی سیاسی باوەڕی وایە، بەغدا نایەوێ هیچ داواكارییەكی هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات، هەموو كوردیش لەگەڵ ئەوەدایە هەرێمی كوردستان لە عێراق جیا ببێتەوە و عێراقیش باش دەزانێ كورد ئەوەی دەوێ.

(ئوسامە جەمیل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەغدا باش ئاگاداری ئەوەیە كورد داوای سەربەخۆیی دەكات و هەرێمی كوردستان چی دەوێت، بەڵام پێم وابێت بەغدا بە هیچ شێوەیەك نایەتە ژێر باری داواكارییەكانی هەرێمی كوردستانەوە، هەر لە پرسی سەربەخۆییەوە بگرە كە رازی نییە هەتا داواكارییەكانی كورد لە چوارچێوەی عێراقیشدا جێبەجێ ناكات بۆ چارەكردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا".

(جەمیل) ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "هەموو كورد لەگەڵ ئەوەدایە دەوڵەتی سەربەخۆی هەبێت، لەبەر ئەوەیش باشترین بژاردە ئەوەیە كورد داوای سەربەخۆیی بكات، بەڵام پێویستە رەوچاوی بۆچوونی نێودەوڵەتی بكرێت لەبارەی پرسی سەربەخۆییەوە، بە تایبەتی ئەمریكا و رووسیا و زلهێزەكانی جیهان".


kdp-
Top