عەدنان كەركووكی: ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ھیچ كەس و لایەنێك ھەڵناوەشێتەوە
(عەدنان كەركووكی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كەس ناتوانێ ئەنجوومەنی پارێزگا ھەڵوەشێنێتەوە و، پێویستە ھەڵبژاردن بكرێت یاخود ئەنجوومەن خۆی ئەوكارە بكات بە دەنگدان، بۆیە ئەمە چارە نییە بۆ ئەو كێشەیە".
گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی لەوەیش كرد: "ھیچ كەسێك ناتوانێت ئەنجوومەنی قەزایەكیش ھەڵوەشێنێتەوە نەك كەركووك، بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ھەڵبژاردن لە كەركووك بكرێت، چونكە ئەندامانی ئەنجوومەنیش بێزار بوونە، جگە لەوە ناكرێت كەسێك یاخود لایەنێكی سیاسی باس لەوە بكات ئەنجوومەنی پارێزگا ھەڵدەوەشێتەوە، لەبەر ئەوەی پێكھاتەی دیكەیش لەكەركووك ھەن".
ئەمەیش لە كاتێكدایە، باس لەوە دەكرێت كە ھەوڵی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەدرێت بۆ ئەوەی ببێتە گوشارێك بۆ سەر حكوومەت تا ھەڵبژاردن لەو پارێزگایەدا بكرێت، بەڵام وەك (كەركووكی) دەڵێت، گوشار بەم جۆرە ناكرێت، بەڵكوو پێویستە ھەوڵ بدرێت ھەڵبژاردن بكرێت.
kdp-
