زیاتر لە ٤٠ هەزار كەس گەڕاونەتەوە شنگال

زیاتر لە ٤٠ هەزار كەس گەڕاونەتەوە شنگال
ئەندامێكی ئەنجوومەنی شارەدێی سنوونێ و بەرپرسی بنكەی لالش لەو شارەدێیە دەڵێت، لە دوای رزگاركردنی شارۆچكەی شنگالەوە تا ئێستا، زیاتر لە ٤٠ هەزار كەس گەڕاونەتەوە شارۆچكەكە.

(سلێمان فانۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند، هۆكاری سەرەكیی نەگەڕانەوەی بەشێكی خەڵك بۆ شنگال، بۆ نەبوونی خزمەتگوزاری و هەبوونی پەكەكە لە شارۆچكەكە دەگەڕێتەوە.

(فانۆ)، لەو بڕوایەدایە، ئەگەر ئەم هێزە نایاساییانە دەربكرێن و خزمەتگوزاری لە ناوچەكە هەبێت، هەروەها لە دوای تەواوبوونی ساڵی خوێندن و ئێستایش كە هەندێك پڕۆژە لە قۆناغی جێبەجێكردندان، تەواو بكرێن، خەڵك زیاتر دەگەڕێتەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی شارەدێی سنوونێ گوتیشی: "ئێستا هاوكاری لە رێگەی رێكخراوە بیانییەكان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراقەوە، دەگاتە ئەو كەسانەی گەڕاونەتەوە.

kdp-
Top