بەڵێن عەبدوڵڵا: کاتی ئەوەیە بە بەغدا بڵێین جگە لە سەربەخۆییی کوردستان، هیچ شتێکی دیکە بەڕەوا نابینین
ئێستا ناوەندە جیهانییەکان زومی توێژینەوەکانیان لەسەر سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان زیاتر کردووە، وەک ئەوەی پێگەی (فۆرن پۆلیس) نووسیویەتی، کورد لە ناوچەکەدا سەربەخۆییی خۆی هەیە. سەبارەت بەم پرسە، (به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا)، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''بێگومان پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له ئاستى جیهان و ناوچه‌كه‌دا زۆر به‌ره‌وپێش چووه. عێراق، خۆى له سه‌ره‌تاى دامه‌زرانییەوە له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى هه‌ڵه دامه‌زراوه، ته‌جرەبه‌ى سه‌د ساڵى ڕابردوو ئه‌وه‌ى ده‌رخست، كه عێراق ئه‌و ده‌وڵه‌ته نییه، بتوانێت وه‌كو وڵاتێكى دیموكراسى مافى گشت پێكهاته‌كانی دابین بكات و، بۆ گه‌لى كوردستانیش له كاره‌سات و نه‌هامه‌تى زیاتر هیچى به‌رهه‌م نه‌هێنا. دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عسیش، کە پێمان وابوو عێراق ده‌ستووری هه‌یه و ئومێدمان ده‌خواست مافى پێكهاته‌كان، بەو شێوەیەی له ده‌ستووردا هاتووه، دابین بكرێت، نەکرا و، به‌داخه‌وه له جێبه‌جێكردنى به‌نده‌كانى ده‌ستوور پاشگەز بوونەوە.''
(به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا) دەڵێ: ''هیچ ئومێدێكى ئاینده‌ى گه‌لى كوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقدا نابینین و، وه‌كو مافێكى ڕه‌واى گه‌لى خۆمان، کە به‌پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هەموو گەلێک مافی هەیە بڕیار له ئاینده و چاره‌نووسى خۆى بدات، پێویسته به‌زوویى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان پڕۆژەى سه‌ربه‌خۆییى كوردستان بخه‌نه به‌رده‌ستى به‌غدا و، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان؛ چ له‌سه‌ر ئاستى جیهان و چ لەسەر ئاستی ناوچەییدا و، پێیان بڵێن، ئیتر گه‌لى كوردستان ناتوانێت درێژه به ژیان له چوارچێوه‌ى عێراقدا بدات.''
(به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا) ده‌شڵێت: ''هه‌رێمى كوردستان له هاوكێشه ناوچەیی و جیهانییه‌كاندا پێگه‌یه‌كى به‌هێزى هه‌یه و، بۆ هه‌موو جیهان ڕوون بووەتەوە، کە گه‌لى كوردستان گه‌لێكى ئاشتیخوازه و هه‌موو لێكدانه‌وەیەکی ناوه‌نده ستراتیجییه‌كان، کە دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتى نێوەڕاست و عێراق تاوتوێ دەکەن، به‌و ڕاستییه گه‌یشتوون، كه هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى گه‌وره‌ى هاویشتووه و مافى خۆیەتی سه‌ربه‌خۆ بێت. هەربۆیە كاتى ئه‌وه هاتووه پڕۆژەى خۆمان بخەینەڕوو؛ به به‌غداش ڕابگه‌یەنین جگه له سه‌ربه‌خۆیى، هیچ شتێكى تر بۆ گه‌لى كوردستان به‌ڕه‌وا نابینین و، پێویسته به‌پێى یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به سه‌رپه‌رستیى UN ڕیفراندۆم بەڕێوەببەین و، كوردستان بڕیار له مافى چاره‌نووسى خۆى بدات، چونكه ئه‌م بڕیاره پاشه‌كشه‌ى تێدا نییه.''
ده‌رباره‌ى هه‌مان پرس، (ڕه‌نجبه‌ر جه‌میل شێخۆ)، مامۆستاى زانكۆ و شاره‌زای بوارى یاساى ده‌ستوورى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: ''كوردستان له شه‌ڕى داعشدا بۆى وەدیار كه‌وت، کە هاوپه‌یمانی هەیە و، لێشی ڕوون بووەوە، کە ئه‌گه‌ر هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌خۆیى بهاوێژێت، وڵاته زلهێزه‌كان به ئاسانى پێی ڕ‌ازى ده‌بن و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ددانی پێدا دەنێن، چونكه ئیدى عێراق به‌ره‌و یه‌كگرتوویى ناگه‌ڕێته‌وه و، ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه به یه‌كگرتوویى ماوه و له نێوه‌وه دابه‌ش بووه. سه‌ركردایه‌تیی سیاسیى كوردیش به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتوون، کە سه‌ربه‌خۆیى بۆ كورد، باشترین چاره‌سه‌ره.''
(ڕه‌نجبه‌ر شێخۆ) گوتى: ''له‌ڕووى ناوچەییشەوە، باشترین كاته بۆ سەربەخۆییی كوردستان، چونكه دیمه‌شق، خۆى كۆنترۆلى وڵاتەکەی خۆى نه‌ماوه و، به‌غداش ئه‌و هێزه نییه، کە ببێته ئاسته‌نگ له به‌رده‌مى سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا. له‌گه‌ڵ توركیاش بەرژەوەندیی بەهێزی ئابووریمان هەیە و ددان بە سه‌ربه‌خۆییى كوردستاندا ده‌نێت. پێموا نییە تارانیش ڕێگر بێت، چونكه ساڵى 2005، ئه‌و كاته‌ى دەوڵەتى فیدڕاڵى له عێراقدا دروست بوو، ئێران ئیعترافى به فیدڕاڵیى هه‌رێمى كوردستان كرد و یه‌كه‌م وڵاتیش بوو، کە كونسوڵى خۆى ڕه‌وانه‌ى كوردستان كرد.''
(شێخۆ) گوتیشی: ''ئه‌گه‌ر له نێوخۆى هه‌رێمیشدا سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی كۆده‌نگیى نیشتیمانى هه‌بێت، باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌بوو، دەبێ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕۆڵى دیرۆكیی خۆى بگێڕێت و له‌نێوان پارته سیاسییه‌كاندا زۆرینه‌یه‌ك دروست بكات، چونكه ڕۆڵێکی مێژوویى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى پارتى و، دواتریش یه‌كێتى، تا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى له ناوچه‌كەدا هاتووەته پێش، له‌ده‌ست نه‌چێت، هه‌روه‌ها له ئاستى نێودەوڵەتیشدا سه‌ركردایه‌تیى سیاسى، به‌تایبه‌ت جه‌نابى (سه‌رۆك بارزانى)، توانیویەتی سۆزى وڵاتانى جیهان بۆ كوردستان ڕابكێشێت و، قانعیان بکات بەوەی کە کوردیش نەتەوەیەکە پێی خۆشە سەربەست بژی و ناشبێته مه‌ترسى بۆ هیچ لایه‌ك.''
kdp-
