لیوا مەحموود کاکەیی: ٢١٩٢ بۆمبی داعش پوچەڵ کراونەتەوە

لیوا مەحموود کاکەیی: ٢١٩٢ بۆمبی داعش پوچەڵ کراونەتەوە
فه‌رمانده‌یه‌كی كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌یی سه‌ربازیی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى پشتیوانیی یه‌ك ڕایگەیاند، به ‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى (MAG) و (FSD) ٢١٩٢ بۆمبى چێنراوى داعش پووچه‌ڵ کراونەتەوە.

لیوا (مه‌حموود كاكه‌یى) له‌ كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازیی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى پشتیوانیى یه‌ك، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموكراتى كوردستانی گوت: ''له‌ هه‌نده‌سه‌ى پشتیوانیى یه‌ك، به ‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى بیانیى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى بۆمبى چێنراو MAG)) و (FSD) له ‌سه‌ره‌تاى ‌مانگى 12ى پار تا مانگى شوباتى ئه‌مساڵ توانیومانه‌ (2192) بۆمبى چێنراوى تیرۆریستانى داعش پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه و (350) پارچه‌ ته‌قه‌مه‌نیشمان له‌نێوبردووه‌‌.''

لیوا (مه‌حموود) گوتیشی: ''ئه‌و مین و بۆمبه‌ چێنراوانه‌ى تیرۆریستانى داعش له‌ میحوره‌ى خازر و گوێڕ پووچەڵ کراونەتەوە.''
kdp-
Top