ئەنوەر عەنەبی: شاندێک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا پێک دەهێنرێت؛ ئەوەی پێشتر پێیان نەگوتراوە، لەمەودوا پێیان دەگوترێت
(ئەنوەر عەنەبی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی کوردستانی گوت: ''وێدەچێت شتی تازە بێتە ئاراوە و، چاوەڕوان دەکرێت دەستەیەکی تازە پێک بهێنرێت، کە سەرجەم حزب و پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان لەخۆی بگرێت و بڕوات بۆ بەغدا، تا ئەوەی کە پێشتر بە بەغدا نەگوتراوە، لەمەودوا پێی بگوترێت. واتە دەبێ هەرێمی کوردستان شتی تازە بە بەغدا بڵێت. بەڵام ئەقڵییەتێک لە بەغدا هەیە، وێناچێت ئەم شتە تازەیە وەربگرێت، بۆیە دەبێ قسەیان لەگەڵ بکرێت.''
عەنەبی گوتیشی: ''ئەو شاندەی هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعە، کە هاتنە کوردستان، لە کۆبوونەوەکەی (بارزانی) و لایەنە سیاسییەکاندا ئەو قسانەیان بۆ کرا. دیارە لەوێ تاوتوێیان کردووە و، وەڵامیان بۆ ئەو شاندەی کە بڕیارە بچێتە بەغدا ئامادە کردووە.'
kdp-
