مامۆستایەکی زانکۆ: پێویستە هەموو ناوچە ئێزدینشینەکان بگەڕێندریتەوە سەر هەرێمی کوردستان

مامۆستایەکی زانکۆ: پێویستە هەموو ناوچە ئێزدینشینەکان بگەڕێندریتەوە سەر هەرێمی کوردستان
مامۆستایەکی زانکۆی دهۆک دەڵێت، پێویستە لە قۆناخی دوای داعشدا، ئێزدییەکان لە ئاستی هەموو ڕێکخراوێکی سیاسی و ڕۆشنبیری و، کەسایەتییە ئایینییەکانیاندا، بڕیارێکى یەکلاکەرەوە بدەن، بۆ ئەوەی ناوچەکانیان، لە دەشتی نەینەوا و شنگال، بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان.

(ئەرشەد حەمەد محۆ)، پسپۆڕی مێژووی ئێزدییەکان لە زانکۆی دهۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پێویستە ئێزدییەکان، ناوچەکانی خۆیان بەڕێوە ببەن و بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو کوشتار و زوڵم و خیانەتەی لەلایەن عەرەبەکانی دەوربەرییانەوە بەسەریان هاتووە، دووبارە نەبێتەوە.''

(ئەرشەد حەمەد محۆ) گوتی: ''دوور نییە لەدوای نەمانی داعش ڕاپرسییەک لەو ناوچانەدا بکرێت و، پێویستە ئێزدییەکان بڕیار بدەن، کە ناوچەکانیان بگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچە ئێزدینشینەکان بخرێنەوە سەر هەرێم.''


(ئەرشەد حەمەد محۆ) دەشڵێ: ''لەسەر حکوومەتی هەرێم پێویستە زیاتر گوێ لە داخوازییی ئێزدییەکان بگرێت و لە بڕیارە سیاسییەکان و پۆستە ئیدارییەکاندا پشکی زیاتریان پێ بدات.''

kdp-
Top