ورمێ.. ڕێگەی 360 گوند بەهۆی بەفربارینەوە داخران

 ورمێ.. ڕێگەی 360 گوند بەهۆی بەفربارینەوە داخران
بەپێی زانیاریی کەشناسیی پارێزگای ورمێ، شەوپۆلێکی بەفربارینی قورس و سەرما و سۆڵە، ڕێگەی 361 گەندی سەرجەم پارێزگای ورمێ داخراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (میهر) بارینی بەفری قورس و کڕێوە کە چەند ڕۆژە لە شارەکانی پارێزگای ورمێ بەردەوامە، ڕێگەی 361 گوند داخراون و لە شارەکانی و جادەی "ورمێ، مەهاباد، خۆی سەڵماس، پیرانشار، سەردەشت، شنۆ، بۆکان، میاندواو، سائین قەڵا، نەغەدە و گەردەنە سەرەکییەکان، هاتوچۆ زۆر بە ئەستەم دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان لە شاری ورمی 170 گوند، چڵدێران 30 گوند، پیرانشار، 100 گوند، نەغەدە یەک گوند، سائین قەڵا 22 گوند، چایپارە سێ گوندە، پێنج گوند لە خۆی و 30 گوند لە سەڵماس، ڕێگەی هاتوچۆیان داخراوە.

بەپێی زانیارییەکان بەهۆی بارینی بەفری زۆر و سەرما و سۆڵە و سەهۆڵبەندان قوتابخانەی 10 شاری ورمێ ئەمڕۆ کراونەتە پشوو.

هەروەها لە پارێزگای سنەش لە شارەکانی مەریوان، سەوڵاوا، دیواندەرە و سەقز و زەڕینە و بیجاڕ، بەهۆی بارینی زۆری بەفرەوە، قوتابخانەکان کراونەتە پشوو و باس لەوە دەکرێت جادەی نیوان سەقز بۆ بانە داخراوە.






باسنيوز
Top