داواکاری گشتی لە دژی ڕەفتاری هەڵسووڕاوێکی گۆڕان دێتە دەنگ

 داواکاری گشتی لە دژی ڕەفتاری هەڵسووڕاوێکی گۆڕان دێتە دەنگ
هەڵسووڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان دەکات و سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستانیش دەڵێت: "ئەو پرسە لە داواکاری گشتی دەجووڵێنرێت".

پاش ئەوەی ڕۆستەم عەزیز سلێمان، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەورووپا، تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە کە تێیدا ئەوپەڕی سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان دەکات. ئەیاد کاکەیی، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ڕایگەیاند: “لە حاڵەتێکی وادا دەبێت یەکسەر داواکاری گشتی ئاگادار بکرێتەوە و هەر هاووڵاتییەکی کوردستان دەتوانێت بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە ئاڵای کوردستان ئەو پرسە لە داواکاری گشتی بجووڵێنێت”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: “دەبێت بزووتنەوەی گۆڕان خۆی لەو پرسە دوور نەخاتەوە، بە ڕای گشتی بڵێت کە چۆن دەکرێت ئەندامێکیان بەو شێوەیە سووکایەتی بکات و ڕەنگە دۆسیەکە بزووتنەوەکەش بگرێتەوە".







باسنیوز
Top