سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئازاد جوندیانی بڵاو کردەوە
بەپێی ڕوونکردنەوەیەکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دراوە، ئازاد جوندیانی، کەسایەتییەکی خەباتگێڕ و نیشتمانپەروەرە. جەختیش لەوە کراوەتەوە: ”لێرە بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە، داوا لە میدیا و ڕاگەیاندنەکان دەکەین، بەر لەوەی هەواڵی لەم شێوەیە بڵاو بکەنەوە، بەدواداچوون بۆ ڕاستی و دروستیی زانیارییەکان بکەن“.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە هەموو کاتێک، بواری کار و خزمەتکردنی وڵات لە هەموو شوێنێکدا بۆ ئازاد جوندیانی ڕەخساوە.
هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردووەتەوە کە جوندیانی کوڕی تێکۆشەرێکی ناسراو و فەرماندەیەکی ناوداری شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە و خانەوادەی وەهاب ئاغای جوندیان، ”هەمیشە جێگای ڕێز و تەقدیرن“.
باسنیوز
