لیستە کوردستانییەکان دۆسیەیەکی گەندەڵیی مالیکی دەجووڵێنن
وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق، دوێنێ سێشەممە 2017 -2-14بڵاوی كرده‌وه، كه به‌م نزیكانه فڕۆكه‌ى كۆرى لە جۆرى T50 كه بۆ پشتیوانى و مه‌شقكردن به‌كار ده‌هێنرێن، لە کاتێکدا دەبوو ساڵێک پێش ئێستا ئەو فڕۆکانە بۆ عێراق بهاتنایە.
وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووە: "ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنى فڕۆكه كۆرییهكانى لە جۆرى T50، كه له جۆرى نه‌وه‌ى چواره‌مه و بۆ ئه‌ركى پشتیوانی و مه‌شقكردن به‌كار ده‌هێنرێن، پێشتر نوورى مالیكی له ساڵى 2013 كه ئه‌وكات سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بوو ڕای گه‌یاند، وه‌زاره‌تى به‌رگرى گرێبه‌ستێكى بۆ كڕینی 24 فڕۆكه‌ى كۆرى واژۆ كردووه.
موحسین سەعدوون، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند: بەپێی گرێبەستێک ئەگەر هات و حکوومەتی عێراق لە وەرگرتنی فڕۆکەکان دواکەوت ئەوە دەبێ مانگانه بڕى یه‌ك ملیۆن دۆلار به كۆریای باشوور بدات، چونكه تواناى وه‌رگرتنى فڕۆكه‌كانى نییه.
گوتیشی: "دەبێت ئەم دۆسیەیە لەسەر مالیکی بجووڵێنرێت و لە رێگای داواکاری گشتییەوە لێپریینەوە لە گرێبەستەکانی پێشووتریشی بکرێت".
باسنيوز
