عێراق هەوڵی دابەشکردنی کەرکووک بۆ چوار ناوچەی هەڵبژاردن دەدات
جاسم محەمەد جەعفەر، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالیکی سەرۆکایەتیی دەکات، رایگەیاندووە، هەرسێ پێکهاتەی تورکمان، مەسیحی و عەرەب بە پێشنیازەکە رازین و نوێنەرانی کوردیش دژی پرۆژەکەن.
جاسم محەمەد جەعفەر هەروەها رایگەیاندووە، کە هەوڵ دەدەن لەرێی ئەو پێشنیازەوە، چارەسەرێک بۆ هەڵبژاردن لە کەرکووک بدۆزنەوە و بارودۆخێکی تایبەت بەو پارێزگایە بدەن، بە زیادکردنی ماددەیەک بۆ یاسای هەڵبژاردن.
بەپێی پێشنیازەکە، رێژەی %32ـی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکە دەدرێتە هەریەکە لە پێکهاتەکانی کورد، تورکمان و عەرەب و رێژەی %4ـی دەدرێتە ێکهاتەی مەسیحی.
کەرکووک شارێکی کوردستانی باشوورە، زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن و بە جێبەجێبوونی ئەو پێشنیازە، رێژەی هەرسێ نەتەوە یەکسان دەبێت لە پۆست و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکە.
باسنیوز
