القدس العربی: بەھۆی پەکەکەوە ژمارەیەک گوندی سنووری دھۆک چۆڵکراون

القدس العربی: بەھۆی پەکەکەوە ژمارەیەک گوندی سنووری دھۆک چۆڵکراون
بەھۆی بوونی بارەگای پارتی کرێکارانی کوردستان لەو سنوورە، دانیشتووانی ٢٣ گوندی سەربە پارێزگای دھۆک ماڵ و حاڵی خۆیان جێھێشتووە و گوندەکانیان چۆڵکردووە. پەکەکە لە نزیکەی ٢٣ گوندی پارێزگای دھۆک بارەگای سەربازی داناوە ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی کە خەڵکی ئەو گوندانە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.



ڕۆژنامەی القدس العربی لە چەند سەرچاوەیەکەوە ئاماژە بەوە دەکات کە گوندنشینەکان ئاوارە ‌بوون بۆ ئەو ناوچانەی کە دوورە لە دەستی پەکەکە، بەھۆی ئەوەی کە پەکەکە ناھێڵن بڕۆنەوە سەرماڵی خۆیان و تەنانەت ئەوانەی خاوەن زەوی و زاری کشتوکاڵین ناتوانن لەسەر زەوییەکانیان بمێننەوە.



ھەروەھا پەکەکە نە تەنھا لەو گوندانەی ناوچەی ئاکرێی سەربە پارێزگای دھۆک، بەڵکو لە ناوچەکانی شارۆچکەی ئامێدی و بەرواری باڵاش بارەگای سەربازییان ھەیە. بە گوتەی شایەدحاڵەکان، پەکەکە ڕێگری لەو خێزانە ئێزدییە ئاوارانەش دەکات کە لە سنووری ئاکرێ لە کەمپەکان ئاوارەن و دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان لە شنگال.
payamner-
Top