لەم مانگەوە پارەی زبڵ وخاشاک لەماڵان وەردەگیرێت

لەم مانگەوە پارەی زبڵ وخاشاک لەماڵان وەردەگیرێت
وەزارەتی شارەوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پسولەیەکی ئامادەکردووە بۆ وەرگرتنی پارەی زبڵ وخاشاک لەماڵان وبڕیارە لەسەرەتای ئەم مانگەوە ئەوپارەیە لەماڵان وەربگیرێت.

قارەمان مەولوود بەرپرسی مۆلیدە ئەھلیەکانی ھەولێر بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لەبەر ئەوەی بۆ وەرگرتنی پارەی مۆلیدە نوێنەری مۆلیدەکان سەردانی ھەموو ماڵێک دەکەن، لەسەرەتای ئەم مانگەوە پارەی زبڵ وخاشاک لەگەڵ وەرگرتنی پارەی مۆلیدە ئەھلیەکان بەپسولەیەکی جیا کە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەکراوە، لەماڵان وەردەگیرێت.

قارەمان مەولوود گوتی: دوو جۆرە پسولە ھەیە جۆرێکی پێنج ھەزار دینارە وجۆرەکەی دیکەش سێ ھەزار دینارە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نیە چ جۆرە ماڵ وگەرەکێک پێنج ھەزار دیناری لێ وەردەگیرێت وکامەی سێ ھەزار دینارەکەی لێ وەردەگیرێت و ئەمەیان وەزارەتی شارەوانی بڕیاری لەسەر دەدات.
payamner-
Top