داعش ئەمیر وسەرکردەکانی لە دەست حەشدی شەعبی رزگار کرد
عەمید سمێ بۆسڵی فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری شنگال، بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ماوەیەک بوو بەھۆی شەری موسڵ ژمارەیەک ئەمیروسەرکردەی داعش لەتەلەعفەر مابوونەوە، بۆیە تیرۆرستانی داعش ھێرشیان کردە سەر حەشدی شەعبی بۆ ئەوەی رێگای نێوان موسڵ بۆ سووریا کۆنترۆڵ بکەن وتوانیان بۆ ماوەیەک رێگاکە لەدەستی حەشدی شەعبی دەربێنن وسەرکردە و ئەمیرەکانیان رزگار بکەن.
عەمید سمێ بۆسڵی گوتیشی: مەبەستی داعش لەو ھێرشە تەنھا بۆ ئەوەبوو وتوانیان سەرکەون، بەڵام دواتر لەلایەن حەشدی شەعبیەوە رێگاکە لەدەستی داعش دەرھێنرایەوە ، چونکە داعش بەھۆی بۆردوومانی فرۆکە جەنگیەکان بەرۆژ ناتوانێ ەرگری بکات.
payamner-
