وێنه؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆراک و پێداویستیی زستانه و پێداویستیی خوێندنی بەسەر سەدان خێزانی ئاواره و قوتابیانی کەمدەرامەتدا دابەش کرد
ئەمڕۆ تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی پێدانی ھاوکاری بە قوتابیان بەرەوە قەزای مەخموور کەوتە رێ و یەک بەیەک قوتابخانەکانی قۆریتان، پیرداود، بازاڕگە و کوردستانی بەسەر کردەوە.
ھەریەکە لە قوتابخانەکانی قۆریتان و پیرداود دەکەونە شاردەێی شەمامکی سەربە قەزای مەخمور و ٧٤٠ قوتابی قۆناغی بنەڕەتیی تێیدا خەریکی خوێندنن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی دەوڵەتی کوێت جانتا و پێداویستی خوێندنی بۆ قوتابییەکانی قوتابخانەکە دابین کرد.
ھەروەھا ھەریەک لە قوتابخانەکانی کوردستان و بازاڕگە دەکەونە ناو سەنتەری قەزای مەخموور و ١٠٥٠ قوتابی تیایاندا بەردەوامی بە خوێندن دەدەن کە سەرجەمیان سودمەندبوون لە ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت.
payamner-
