نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له په‌رله‌مانتار ڤیان ده‌خیل ده‌كات
به‌ڕێز خاتوو ڤیان ده‌خیل،
ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.
سڵاو و ڕێز..
پڕ به‌دڵ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى لانتۆس بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له ئێوه‌ى به‌ڕێز پیرۆز ده‌كه‌م. به‌خشینى ئه‌م خه‌ڵاته له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى لانتۆس بۆ مافه‌كانى مرۆڤ و دادپه‌روه‌رییه‌وه به به‌ڕێزتان، ڕێزلێنان و پێزانینى ڕۆڵى دیار و به‌رچاوى ئێوه‌یه له به‌رگریكردن له مافه‌كانى مرۆڤ و دادپه‌روه‌رى، به‌تایبه‌تیش له به‌رگریى بێوچانتان له مافه‌كانى خوشك و برایانى ئێزدیمان و هه‌وڵدانتان بۆ گه‌یاندنى ئێش و ئازاره‌كانیان به كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌روه‌ها به‌رگریكردن و پاراستنى مافه‌كانى منداڵان و ئافره‌تان و یارمه‌تیدانیان، هه‌وڵى به‌رده‌وامتان بۆ كاركردن له‌پێناو ڕزگاركردنى ئه‌و خوشك و برا و منداڵه ئێزدییانه‌ى هێشتا له‌ژێر ده‌ستى تیرۆرستاندا ماون.
هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیى هه‌وڵ و چالاكییه‌كانتان له‌م پێناوه‌دا ده‌خوازین، كه مایه‌ى ڕێز و پێزانینى ئێمه و هه‌موو مرۆڤپهرهوهران و ناوه‌نده‌كانى مافى مرۆڤ و دادپه‌روه‌رییه، هه‌موو پشتیوانى و پشتگیرییه‌كیش بۆ سه‌رخستنى ئه‌م په‌یامه مرۆییه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچیرڤان بارزانى
kdp-
