ههدهپه دهڵێت نهخێر
فیلیز كەرەستەچی ئۆغلۆ، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی ھەدەپە لە پەرلەمانی توركیا، دەربارەی ھەوڵەكانی بایكۆتكردنی ریفراندۆم لە لایەن ھەدەپە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گووتی" تا ئێستا شتێكی لەو جۆرە لە ھەگبەی ئەواندا نییە".
گوتیشی لە ھەڵبژاردنەكان نزیك دەبینەوە و دەوڵەت دەیەوێت كەس قسە نەكات و رای خۆی دەرببرێت، بەڵام بە ھەموو ھێزی خۆیانەوە ناتوانن باوەر بە خەڵكی بھێنن.
ناوەندی راگەیاندنی ھەدەپەش بڵاویكردووەتەوە لە ماوەی دوو رۆژدا سەدان ئەندامیان دەستبەسەر كراوە و ھەڵبژاردن لە دۆخێكی وەھادا بێ ئەخلاقی سیاسییە.
k24 -
