ئانادۆڵو: ٥٤٤ کەس بە تۆمەتی پەکەکەبوونەوە دەستگیر کراون
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکیا، لەنێو دەستگیرکراوەکاندا کە ٥٤٤کەسن، دوو سەرکردە هەن کە دوێنێ دووشەممە و لە چوارچیوەی ئۆپەراسیۆنەکەیاندا کە لە ٢٥ ناوچەی تورکیا ئەنجام دراوە دەستگیر کراون.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی دادوەری گازی عەنتاب، بەرپرسانی پارتی گەلی دیموکرات لەنێو ئەو ٤٥ کەسەدان کە لە سنوورەکەیان دەستگیر کراون.
حکوومەتی تورکیا، پارتی گەلی دیموکرات(هەدەپە) کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا، بە درێژکراوەی سیاسەتەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) تۆمەتبار دەکات؛ هەڵبەت هاوسەرۆک و زۆرێک لە پەرلەمانتارانیشی دەستگیر کراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا و ئەمەریکایش، پەکەکە بە گرووپێکی تیرۆریستی دەزانن.
kdp-
