مەخموور؛ كچ و كوڕێكی پەكەكە خۆیان تەقاندەوە

مەخموور؛ كچ و كوڕێكی پەكەكە خۆیان تەقاندەوە
لە ساڵیادی دەستگیركردنی رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"دا، لە كەمپی مەخموور كچ و كوڕێكی پەكەكە خۆیان تەقاندەوە.

قایمقامی شارۆچكەی مەخموور (رزگار مستەفا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەپێی زانیارییەكانی ئێمە، تەقینەوەیەك لەناو كەمپی پەكەكەدا لە مەخموور ڕووی داوە، بەڵام نازانین چۆن بووە، لەبەر ئەوەی ئیدارەدانی ئەو كەمپە لە ژێر دەستەڵاتی ئێمەدا نییە".

لای خۆشیەوە (جەمال مۆرتكە) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "شەوی رابرد، بە ھۆی ساڵیادی دەستگیركردنی (عەبدوڵڵا ئۆجەلان)ـەوە، یەكێك خۆی تەقاندووەتەوە و ئەم بەیانیەش یەكێكی دیكە خۆی تەقاندووەتەوە كە كچ و كوڕێك بوونە" ، گوتیشی "ھیچ پەیوەندییەكی بە كردەوەی تیرۆرستییەوە نەبووە".
kdp-
Top