یوئێن داوا دەكات كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە كارەكەی بەردەوام بێت

 	 یوئێن داوا دەكات كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە كارەكەی بەردەوام بێت
لە بەیاننامەیەكدا، (هان كوبیش) نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، داوا دەكات كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە كار و ئەركی خۆی بەردەوام بێت.

لە بەیاننامەكەی یوئێندا، ئاماژە بەوە كراوە كە (كوبیش) سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی بینیوە و، نەتەوەیەكگرتووەكان داوا دەكات كە ئەو كۆمسیۆنە بەردەوام بێ لە كار و ئەركی خۆی و هەموو گۆڕانكارییەكیش لە ڕێی یاسا و دەستوورەوە بێت.

داوایش لە پەرلەمان دەكات كە ئەو گۆڕانكاریانەی مەبەستیانە لە یاسای هەڵبژاردن و شێوازی دانانی كۆمسیۆن، با تەواوی بكەن.

لە ئێستادا ئەو كۆمسیۆنە دەستەی یاسایی ڕێكخستنی هەڵبژاردنەكانە لە عێراق. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، خۆپێشاندان بۆ گۆڕینی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژارن لە بەغدا ئەنجام درا، كە زیاتر بە خۆپێشاندانێكی هاندراو لەلایەن كوتلە سیاسییەكانەوە لێك درایەوە و هەروەها لە هەندێك شوێن هێرش كرایە سەر نووسینگەكانی كۆمسیۆن. جگە لەوە، پێگەی فەرمیی كۆمسیۆنیش هاك كرا.
kdp-
Top