ئەلقودس ئەلعەرەبی: بەهۆی پەکەکەوە ژمارەیەک گوندی سنووری دهۆک چۆڵ کراون

 ئەلقودس ئەلعەرەبی: بەهۆی پەکەکەوە ژمارەیەک گوندی سنووری دهۆک چۆڵ کراون
به‌هۆی باره‌گای پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ سنوورەکەدا، دانیشتووانی‌ 23 گوندی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك ماڵوحاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە و گوندەکانیان چۆڵ كردووه‌.

په‌كه‌كه‌ له‌ نیزیك 23 گوندی پارێزگای دهۆک باره‌گای سه‌ربازی داناوه و،‌ ئه‌مه‌ش بووەته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن. ڕۆژنامەی (ئەلقودس ئەلعەرەبی) لە زاری چەند سه‌رچاوه‌یەکەوە نووسیویەتی، گوندنشینه‌كان ئاواره ‌بوون بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ستی په‌كه‌كه‌ دوورن‌، چونکە په‌كه‌كه‌ ناهێڵێت بڕۆنه‌وه‌ سه‌ر ماڵی خۆیان و، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی زه‌وی و زاری كشتوكاڵیشن، ناتوانن له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانیان بمێننه‌وه‌.

په‌كه‌كه‌ نە ته‌نیا له‌و گوندانه‌ی ناوچه‌ی ئاكرێی سه‌ربه‌ پارێزگای دهۆك، بگرە له‌ ناوچه‌كانی شارۆچكه‌ی ئامێدی و به‌رواریی باڵاش باره‌گای سه‌ربازیی هه‌یه‌. به‌ گوته‌ی شایه‌دحاڵه‌كان، په‌كه‌كه‌ ڕێگری له‌ گەڕانەوەی ئەو خێزانه‌ ئێزدییە ئاوارانه‌ش ده‌كات، كه‌ له‌ سنووری ئاكرێ، له‌ کەمپی ئاواره‌کاندا نیشتەجێن و، دەیانەوێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له‌ شنگال.
kdp-
Top