شێخ شامۆ: ئەمەریکا و ئەورووپا ئامادەییان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال دەربڕیوە
(شێخ شامۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەمریکا و ئەورووپا و ئەڵمانیا ئامادەن بە شێوەیەکی نوێ شنگال ئاوەدان بکەنەوە، بەڵام بەو مەرجەی دۆخی شنگال ئارام بێت. ئەمەش لە وەڵامی ئەو پەیامەی (سەرۆک بارزانی)دایە، کە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شاری شنگال داوای هاوکاریی لە جیهان کرد.''
نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ: ''دەبێت سەرجەم گرووپە نافەرمی و چەکدارەکان لە شنگالدا نەمێنن. ناکرێت ئاوەدانکردنەوەی شنگال بکرێتە قوربانیی کۆمەڵێک گرووپی چەکدار. چونکە یەکێک لە ئەگەرە سەرەکییەکانی نائارامیی شنگال، گرووپە چەکدارەکانی وەکو پەکەکە و پاشکۆکانییەتی لە شارەکەدا.''
(شێخ شامۆ) دەشڵێ: ''زیاتر لە ٨٠%ی شنگال ڕووخاوە و لەنێوچووە، بۆیە پێویستی بە پارە و بوودجەیەکی زۆر هەیە، بۆ ئەوەی دووبارە ئاوەدان بکرێتەوە.''
kdp-
