ئەندامێکی ئەنەکەسە بەشداریی کۆنگرەی جنێڤ دەکات
ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) بەشداریی کۆنگرەی ئاشتەوایی جنێڤ دەکات.
بڕیارە رۆژی ٢٠.٢.٢٠١٧، نوێنەرانی ئۆپۆزیسیۆن و رژێمی سووریا لە شاری جنێڤی سویسرا، بە چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ ببنەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ شەڕی ناوخۆیی سووریا.
ناوی ئەندامانی شاندی ئۆپۆزیسیۆن:
فوئاد عەلیکۆ، ئەنەکەسە و ئەندامی ئیئتیلافی نیشتیمانیی ئۆپۆزیسیۆن.
محەمەد شیمالی، ئەنجومەنی تورکمانی و ئەندامی ئیئتیلافی نیشتیمانیی ئۆپۆزیسیۆن.
عەبدولمەجید حەمۆ، دەستەی ھەماھەنگی.
نەشئەت توعمە، دەستەی ھەماھەنگی.
عەبدولئەحەد ئەستیفۆ، ئیئتیلافی نیشتیمانیی ئۆپۆزیسیۆن.
بەمە قەزمانی، سەربەخۆ.
جیھاد مەقدیس
شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری ٢٠١١ـەوە لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆن سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە ھۆی کوژرانی لانی کەم ٤٠٠ ھەزار ھاووڵاتیی و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.
PAYAMNER-
