حەمید ئەفەندی: ئەگەر حەشدی شەعبی دەسەڵاتی ھەبێت لەداعش خراپتر دەکات
حەمید ئەفەندی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" حەشدی شەعبی لێدوانی دژی ئێمە دەدەن وتۆمەتیش دروست دەکەن وئێمە ئاگادارین، بەڵام شایەنی ئەوە نین وەڵامیان بدەینەوە وئێمەش گوێ بەم شتانە نادەین، چونکە رەنگە لەداھاتوو زیاتر نارازی بن، بەڵام لای ئێمە گرنگ نییە.
حەمید ئەفەندی گوتیشی: ئەگەر حەشدی شەعبی دەستەڵاتی ھەبێت لەدوای داعش لەوان خراپتر دەبن، بەڵام دڵنیان ناتوانن وئەو دەسەڵاتەشیان نابێت، چونکە مەترسیمان لەھیچ ھێزێک نییە ھەر چۆنێک بێت.
ئەفەندی ئاماژهی بهوهدا: ھەر چۆنێک بێت ئێمە لەو ناوچانەی کوردستانی سەرنگەری خۆمان قایم کردووە وتەنھا بەفەرمانی سەرۆک بارزانی نەبێت ئێمە لەو ناوچانە ناکشێینەوە.
ئهوهشی خستهروو: لەسنوری ئێمە کە ٤٠کم درێژە، ھاتووچۆ نییە ولەسنوری خازر دووسێ رێگایەک ھەیە کراوەتەوە بۆ ھاتووچۆکردن .
ئەمەش لەکاتێک دایە حەشدی شەعبی ھێزی پێشمەرگەی تۆمەتبارکردووە بەھاوکاریکردنی ئەوانەی لەسنوری موسڵ کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدەن.
PAYAMNER-
