ئەفسەرێکی پێشمەرگه کوژرا

ئەفسەرێکی پێشمەرگه کوژرا
"ھۆگر عەزیز" وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، ئەفسەرێکی پێشمەرگە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە لەلایەن ئامۆزایەکییەوە بە گولـلە کوژراوە.



ھۆگر عەزیز بە میدیاکانی ڕایگەیاندوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەفسەرێکی پێشمەرگە بە پلەی نەقیب لە کۆمەڵگەی سێبیرانی سەر بە قەزای خەباتی سنووری پارێزگای ھەولێر بە گوللـە لەلایەن ئامۆزایەکییەوە کوژراوە.



ئاماژەی بەوەش کرد، ڕووداوەکە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و پاش ئەوەی ئامۆزاکەی دوو گوللـەی پێوە ناوە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە.



ئەوەشی وت، تەرمەکی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە بۆ لێکۆڵینەوە و ڵیکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا بکوژەکە دەستگیر نەکراوە.
PAYAMNER-
Top