کەرکوک... به تەقینەوەیهك ١١ کەس بوونە قوربانی
عەمید سەرحەد قادر بەڕێوهبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" بەھۆی تەقینەوە تەنکەرێکی نەوتی لەکێڵگەی نەوتی بای حەسەن لەسنوری پارێزگای کەرکوک چوار کەس گیانیان لەدەستداوە وحەوتی دیکەش برینداربوون، قوربانییهكانیش ئەندازیار وکارمەندی کێڵگەکەن.
عەمید سەرحەد قادر گوتیشی: ئەو تەقینەوەیە لەکاتی لەحیم کردنی تەنکەرەکە بووە وئێستاش ھێزەکانی پۆلیس لەشوێنی روداوەکەن وسەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
PAYAMNER-
