کەرکوک... به‌ تەقینەوەیه‌ك ١١ کەس بوونە قوربانی

کەرکوک... به‌ تەقینەوەیه‌ك ١١ کەس بوونە قوربانی
لەکێڵگەی نەوتی بای حەسەن لەسنوری پارێزگای کەرکوک تەنکەرێکی نەوت ته‌قیه‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چوار کەس گیانیان لەدەستدا وحەوتی دیکەش برینداربوون.

عەمید سەرحەد قادر بەڕێوه‌بەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" بەھۆی تەقینەوە تەنکەرێکی نەوتی لەکێڵگەی نەوتی بای حەسەن لەسنوری پارێزگای کەرکوک چوار کەس گیانیان لەدەستداوە وحەوتی دیکەش برینداربوون، قوربانییه‌كانیش ئەندازیار وکارمەندی کێڵگەکەن.

عەمید سەرحەد قادر گوتیشی: ئەو تەقینەوەیە لەکاتی لەحیم کردنی تەنکەرەکە بووە وئێستاش ھێزەکانی پۆلیس لەشوێنی روداوەکەن وسەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
PAYAMNER-
Top