رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی ئاشكرای ده‌كات، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ریزه‌كانی چه‌كداره بیانییه‌كانی داعشدا روویداوه و به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له ناوچه ئازادكراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ست بیانییه‌كانی ناو رێكخراوه‌كه به بیانووی جیاجیاوه هه‌وڵیانداوه رابكه‌ن و بڕۆنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی پێشوویان.رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی ئاشكرای ده‌كات، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ریزه‌كانی چه‌كداره بیانییه‌كانی داعشدا روویداوه و به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له ناوچه ئازادكراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ست بیانییه‌كانی ناو رێكخراوه‌كه به بیانووی جیاجیاوه هه‌وڵیانداوه رابكه‌ن و بڕۆنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی پێشوویان.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان، چالاكوانێكی به‌لجیكی ناو داعش، گوتوویه‌تی" سكم ئازارێكی زۆری هه‌یه" به‌و هۆیه‌شه‌وه خۆی له شه‌ڕ دزیووه‌ته‌وه، فهڕهنسییهكیش گوتوویه‌تی" ده‌مه‌وێت له عێراق بچمه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌ی خۆم هێرشی خۆكوژی ئه‌نجام بده‌م. له سووریاش ده‌یان حاڵه‌تی دیكه‌ی هاوشیوه تۆماركراوه كه چه‌كداره بیانییه‌كان له رێكخراوه‌كه‌یان هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه و نه‌یانویستووه بجه‌نگن.
K24 -